Fuat Kabakcı,1 23
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
په‌كین – AA
په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) كه له شاری ڤوهان'ی چین داكه‌وتووه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ٨٣٠ كه‌س و به‌مهۆیه‌وه ٢٥ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین رایگه‌یاندووه جگه له ناوچه‌ی خۆڕێبه‌ری تیبت و ویلایه‌تی شه‌نگه‌های ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و په‌تایه له ته‌واوی هه‌رێمه خۆڕێبهرییهكان، هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌ت و ویلایه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته ٨٣٠ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی ١٧٧یان سه‌خته.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه ٢٤ كه‌س له‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ویلایه‌تی هوبه‌ی بوون و یه‌كێكیشیان له ویلایه‌تی هیبه‌ی بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌شت هه‌زار و ٤٢٠ كه‌س خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدابوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش گومانیان لێ ده‌كرێت ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گوازرابێته‌وه گه‌یشتۆته هه‌زار و ٧٢ كه‌س.
له ژماره‌یه‌ك شاری چین به شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته زه‌مینی و ده‌ریاییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون. له ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌یش جگه له وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی، نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه‌كان كراوه‌ته پشوو له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی دیكه.
حكوومه‌تی خۆجێی ویلایه‌تی هوبه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رجه‌م ئه‌جێندا گه‌شتیارییه‌كانی راگرتوون، ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوێندنیشی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دوا خستووه و پشووی سه‌رباز و پۆلیسه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی چین'یش بڕی یه‌ك ملیۆن یۆن (١٤٤ ملیۆن دۆلار)ی ته‌رخان كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له شاری ڤوهان'ی پایته‌ختی ویلایه‌تی هوبه‌ی.