Fuat Kabakcı
12 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2020
په‌كين - AA
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا هەزار و 114 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 44 هه‌زار و 653 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌شت هه‌زار و 204يان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ 185 هه‌زار و 37 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له 24 كاتژمێرى رابردوودا، 97 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 15 حاڵه‌تی نوێى توشبوون تۆماركراون كه هه‌زار و 638يان له ويلايه‌تى هوباى بوون.
له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه و به‌خێرایی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد، زۆربه‌ی وڵاتانیش هاونیشتمانییه‌كانیان له چین گواسته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له‌ناكاوی راگه‌یاند.