Fuat Kabakcı
09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
په‌كين - AA
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه و تا ئێستا، 812 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش، بۆ 37 هه‌زار و 198 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا، 812 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 37 هه‌زار و 198 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی شه‌ش هه‌زار و 188یان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته، 28 هه‌زار و 942 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی کە به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ 188 هه‌زار و 183 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، 26 حاڵه‌ت و له هه‌رێمی ماكاو، 10 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له 24 كاتژمێرى رابردوودا، 89 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 656 حاڵه‌تی توشبوون تۆماركراون.
زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ویلایه‌تی هوبه‌ی تۆمار كراون، به‌جۆرێك له كۆی 812 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له سه‌رتاسه‌ری چین، 780یان له‌م ویلایه‌ته بوون، هه‌روه‌ها له ویلایه‌ته‌كانی هنان و ههیلۆنگجیانگ شه‌ش، له هاینان و هبهی دوو، له هه‌ریه‌كه له شاندۆنگ، گویجۆ، گانسو، جیلین، سچوان، گوانگدۆنگ، هونان و ئانهوى یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون.
له په‌كینی پایته‌خت و جۆنگ جینگ، دوو كه‌س و له شانگه‌های و تیه‌نجین یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌چوارچێه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه شاره‌وانی په‌كین دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هه‌ر كه‌سێك له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك هۆتێل، رێستۆرانت، سوپه‌رماركێت، ناوه‌نده‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه. له 31ی كانوونی یه‌كه‌میشدا كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی شاره‌وانی وهان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی 27 كه‌س به‌هۆی سه‌ردانیكردن و کاركردن له بازاڕی بهروبوومە ده‌ریاییه‌كانی هوانان دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون، بازاڕه‌كه‌یان داخستووه.
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند جۆرێكی شه‌مشه‌مه كوێره و ماره، به‌مهۆیه‌وه تا بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسه‌كه بازرگانیكردن به ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ڤایرۆسه‌كه بۆ شار و ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له ناكاوی راگه‌یاند.