Fuat Kabakcı,1 23
30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2020
په‌كین – AA
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) له سه‌رتاسه‌ری چین، ١٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هه‌زار و ٧١١ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه ١٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری په‌تاكه گه‌یشتۆته حه‌وت هه‌زار و ٧١١ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌زار و ٣٧٠یان سه‌خته. ١٢ هه‌زار و ١٦٧ كه‌سیش گومانیان لێ ده‌كرێت تووشی ئه‌و په‌تایه بووبن و ٨١ هه‌زار و ٩٤٧ كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه به‌سه‌ر یهكهوهكانی چین ١٠ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و حه‌وت حاڵه‌تیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌زار و ٧٣٧ حاڵه‌تی دیكه تۆمار كراون و ٣٨ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه. تاكو ئێستا ١٢٤ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
تاكو ئێستا ١٦٢ له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ویلایه‌تی هوبه‌ی بوون كه هه‌ر په‌تاكه‌ش له‌وێ داكه‌وت و دواتر سه‌رتاسه‌ری چینی ته‌نییه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش تاكو ئێستا ١٤ حاڵه‌ت له تایله‌ند، ١١ حاڵه‌ت له ژاپۆن، ١٠ حاڵه‌ت له سینگاپور، حه‌وت حاڵه‌ت له مالیزیا و حه‌وت حاڵه‌تی دیكه له ئوسترالیا، پێنج حاڵه‌ت له فه‌ڕه‌نسا و پێنج حاڵه‌تی دیكه‌یش له ئه‌مریكا؛ چوار حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له ئیمارات، كۆریای باشوور و ئه‌ڵمانیا؛ سێ حاڵه‌ت له كه‌نه‌دا، دوو حاڵه‌ت له ڤێتنام، یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له نیپاڵ، كه‌مبۆدیا، سریلانكا و فینلاند تۆمار كراون.