Fuat Kabakcı
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2020
په‌كین - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)ه‌وه له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٥٦٤ كه‌س، ژماره‌ی تووشبوانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٨ هه‌زار و ١٨ كه‌س.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین (NHC)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)-ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٥٦٤ كه‌س، له‌وانه‌یش ٥٦٣یان له چین و یه‌كێكیش له هۆنگ كۆنگ-ه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ٢٨ هه‌زار و ١٨ كه‌س، كه باری ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٨٥٩ كه‌سیان ناجێگیره. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانی توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته ٢٤ هه‌زار و ٧٠٢ و ئه‌وانه‌شی خراونه‌ته ژێر چاودێریه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨٦ هه‌زار و ٣٥٤ كه‌س.
جگه له چین ژماره‌ی حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له هۆنگ كۆنگ به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١ و له هه‌رێمی ئیداره‌ی تایبه‌تی ماكاو به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠. ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی تا ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه هه‌زار و ١٥٣ كه‌سن.
- له یه‌ك رۆژدا ٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی په‌تاكه‌وه له چین ٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌یش ٧٠یان له شاری هوبێی ناوه‌ندی په‌تاكه‌یه و یه‌كێكیان له شاری تینجین و دووانه‌كه‌ی دیكه له ویلایه‌ته‌كانی هێیلۆنگجیانگ و گویجۆو بوون، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٦٩٤ حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشانكراوه.