ڤایرۆسی كۆرۆنا.. ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 723 كه‌س
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه و تا ئێستا 723 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش بۆ 34 هه‌زار و 546 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
Beijing
په‌كين-AA
كۆمسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا 723 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 34 هه‌زار و 546 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی شه‌ش هه‌زار و 101 يان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته 27 هه‌زار و 657 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ 189 هه‌زار و 660 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له 24 كاتژمێرى رابردوودا 86 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زياتر له سێ هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون تۆماركراون.
زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ویلایه‌تی هوبای تۆمار كراون، به‌جۆرێك له كۆی 723 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له سه‌رتاسه‌ری چین 699 یان له‌م ویلایه‌ته بوون، هه‌روه‌ها له ویلایه‌ته‌كانی هنان چوار، هه‌یلۆنگجیانگ پێنج، هاینان دوو، له هه‌ریه‌كه له گویجۆ، گانسو، جیلین، هبه‌ی، سچوان، گوانگدۆنگ یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون.
له په‌كینی پایته‌خت و جۆنگجینگ دوو كه‌س و له شانگه‌های و تیه‌نجین یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له چوارچێه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان بۆ رێگری كردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه شاره‌وانی په‌كین بریاریدا هه‌ر كه‌سێك له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك هۆتێل، رێستۆرانت، سوپه‌رماركێت، ناوه‌نده‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
زۆرینه‌ی ئه‌و كارگانه‌شی ده‌مامك و پێداویستییه پزیشكییه‌كان به‌رهه‌مدێنن له ویلایه‌تی هوباین كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌مهۆیه‌وه كۆگاكانی ده‌مامك له ده‌رمانخانه‌كانی په‌كین توانای دابین كردنی رێژه‌یه‌كی پێویستی ده‌مامكیان نییه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری ڤوهانی سه‌ر به ویلایه‌تی هوبای چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه. له 31ی كانوونی یه‌كه‌میشدا كۆمسیۆنی ته‌ندروستی شاره‌وانی ڤوهان رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی 27 كه‌س به‌هۆی سه‌ردانی كردن و ئیش كردن له بازاڕی به‌رهه‌مه ده‌ریاییه‌كانی هوانان دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون، بازاڕه‌كه‌یان داخستووه.
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند جۆرێكی شه‌مشه‌مه كوێره و ماره، به‌مهۆیه‌وه تا بنه‌بڕ كردنی ڤایرۆسه‌كه بازرگانی كردن به ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ڤایرۆسه‌كه بۆ شار و ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد و به‌م هۆیه‌وه له 22ی ئه‌م مانگه‌وه له 17 شاری ویلایه‌تی هوبای هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی وه‌ستێندراون. له به‌شێكی شاره‌كانیشدا ته‌نها نه‌خۆشخانه، ده‌رمانگا، به‌نزینخانه و ماركێته‌كانی فرۆشتنی خۆراك كراوه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه داخراون.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه زۆرێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه جیهانییه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ چین وه‌ستاندووه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له ناكاوی راگه‌یاندووه.