31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
په‌كین – AA
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) له سه‌رتاسه‌ری چین، ٢١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه ٢١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری په‌تاكه گه‌یشتۆته نۆ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌زار و ٥٢٧یان سه‌خته. ١٥ هه‌زار و ٢٣٨ كه‌سیش گومانیان لێ ده‌كرێت تووشی ئه‌و په‌تایه بووبن و ١٠٢ هه‌زار و ٤٢٧ كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه به‌سه‌ر یهكهوهكانی چین ١٠ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و نۆ حاڵه‌تیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌زار و ٩٨٢ حاڵه‌تی دیكه تۆمار كراون و ٤٣ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه. تاكو ئێستا ١٧١ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
تاكو ئێستا ٢٠٤ له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ویلایه‌تی هوبه‌ی بوون كه هه‌ر په‌تاكه‌ش له‌وێ داكه‌وت و دواتر سه‌رتاسه‌ری چینی ته‌نییه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش تاكو ئێستا ١٤ حاڵه‌ت له تایله‌ند، ١١ حاڵه‌ت له ژاپۆن، ١٠ حاڵه‌ت له سینگاپور، نۆ حاڵه‌ت له ئوسترالیا و حه‌وت حاڵه‌ت له مالیزیا، شه‌ش حاڵه‌ت له ئه‌مریكا، پێنج حاڵه‌ت له هه‌ریه‌ك له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا؛ چوار حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له ئیمارات، كۆریای باشوور؛ سێ حاڵه‌ت له كه‌نه‌دا، دوو حاڵه‌ت له هه‌ریه‌ك له ڤێتنام و ئیتاڵیا، یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تیش له هه‌ریه‌ك له نیپاڵ، كه‌مبۆدیا، سریلانكا، فینلاند و هیندستان تۆمار كراون.