Bayram Altuğ
29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
جنێڤ - AA
كۆميتەى بارى لەناكاوى رێكخراوى تەندروستى جيهانى، سبەى پێنجشەممە دووبارە لە جنێڤ پايتەختى سويسرا كۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنى ئاستى هەڕەشەى ڤايرۆسى نوێى كۆرۆنا (2019-nVoC) كە لە شارى ڤوهانى چين سەريهەڵداوە و لە تەواوى وڵاتەكەدا بڵاوبووەتەوە بۆ ئەوەى بڕياربدرێت کە ئايا پەتاكە لەسەر ئاستى جيهانيدایە يان نا.
بەڕێوەبەرى گشتى رێكخراوى تەندروستى جيهانى، تيدروس ئەدهانوم گيبريسوس، راستەوخۆ پاش سەردانەكەى بۆ چين لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لە نووسينگەى جنێڤى نەتەوەيەكگرتووەكانەوە رايگەياند كۆميتەكەيان دووبارە كۆدەبێتەوە.
گيبريسوس راشيگەياند شەش هەزارو ٦٥ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنايان دەستنيشانكردوە، ١٣٢ كەسيش گيانيان لەدەستداوە. هۆشدارى لەوەش دايەوە كە ڤايرۆسەكە خاوەنى توانايەكى بەرزە بۆ بڵاوبوونەوە.
لەلاى خۆيەوە، بەرێوەبەرى پرۆگرامى بارى لەناكاوی رێكخراوى تەندروستى جيهانى، مايك راين گوتى: "ئەركێكى زۆر قورسە، بەڵام بەرپرسيارێتييەكى مەزنە. نيگەرانين. نەخۆشييەكى زۆر گەورەمان هەيە بەڵام چارەسەرمان نييە".
راين راشيگەياند، لە دەرەوەى چين لە ٥١ وڵاتدا ٧١ حاڵەتى توشبوونمان بە ڤايرۆسەكە دەستنيشان كردووە.
رێكخراوى تەندروستى جيهانى لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند، كۆميتەى بارى لەناكاو سبەى پێنجشەممە بە سەرۆكايەتى گيبريسوس، سەبارەت بە بابەتى راگەياندنى ڤايرۆسى كۆرۆنا وەكو "بارى لەناكاو بۆ تەندروستى راى گشتى نێودەوڵەتى" جارێكى ديكە كۆدەبێتەوە.