Mümin Altaş,Merve Yıldızalp Özmen
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن رایگەیاند، بڕیاردراوە لە ١٦ى ئادارەوە بۆ ماوەى هەفتەيەک دەوام لە خوێندنگە سەرەتايى و ناوەنديی و ئامادەییەکان بکرێتە پشوو.
ئیبراهیم كاڵن، لە پاش كۆبوونەوەى لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا كە بەسەرۆكايەتى سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان و ئامادەبوونى وەزيران و سەرۆكى دەستە و دامەزراوە پەيوەنديدارەكان كە لە كۆمەڵگەى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بەڕێوەچوو، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بۆ ئاشكراكردنى بڕيار و رێوشوێنەكان كۆبوونەوەكە ئەنجامدا.
- پشووى خوێندن
ئيبراهيم كاڵن، سەبارەت بە رێوشوێنى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە پرۆسەى خوێندن گوتى: "دەوام لە خوێندنگە سەرەتايى و ناوەنديی و ئامادەییەکان، لە ١٦ى ئادارەوە بۆ ماوەى هەفتەيەک دەکرێتە پشوو".
سەبارەت بە خوێندنى زانكۆكان كاڵن گوتى: "دەوام لە زانكۆكانمان، لە ١٦ى ئادارەوە بۆ ماوەى سێ هەفتە دەکرێتە پشوو".
کاڵن لەبارەی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن گوتی: "پرۆسەى خوێندن لە رێگەى ئينتەرنێت و كەناڵەکانی تەلەڤیزيۆنەوە بەردەوامى پێدەدرێت".
- چالاكييە وەرزشييەكان
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم كاڵ، ئاماژەى بەوە كرد كە چالاكييە وەرزشييەكان يەكێكە لەو چالاكييانەى كە قەرەباڵغييەكى زۆر دروستدەكات و گوتى: "بڕیاردرا یارییه‌كانی پێشبڕكێ وه‌رزشییه‌كان تا كۆتایی مانگی نیسان بێ هانده‌ر ئه‌نجامبدرێن".
ئيبراهيم كاڵن، دەربارەى گەشت بۆ دەرەوەى وڵات گوتى: "كارمەندانى دامودەزگا حكوومیيەكان بەبێ مۆڵەت ناتوانن گەشتى دەرەوەى وڵات بكەن".
هەروەها ئاماژەى بە دواخستنى گەشتەكانى سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان كرد و گوتى: "سەركۆماريش بۆ ماوەيەک پرۆگرامى گەشتەكانى بۆ دەرەوەى وڵات دواخست".
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن، سەبارەت بەو رێوشێونانەى كە توركيا بۆ رێگرتن لە پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا گرتويەتييەبەر گوتى: "كاتێک كه ته‌ماشای تابلۆ جیهانییه‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌و رێكارانه‌ی له توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر، كاریگه‌ربوون".
لەبارەی رەوشی تەندروستی ئەو نه‌خۆشه‌ی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیە گوتى: "دۆخی ته‌ندروستیی باشه، هیچ گرفتێك سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون، جێگه‌ی باس نییه".
گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن، ستايشى رۆڵى هاووڵاتيیانى وڵاتەكەى كرد بۆ جێبەجێكردنى رێنماييەكان و گوتى: "بینینی رۆڵی كاریگه‌ر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانمانه‌وه، گوێگرتن بۆ روونكردنه‌وه فه‌رمییه‌كان بێ خاوبوونەوە و شڵه‌ژان و به‌جێگه‌یاندنی ئامۆژگارییه‌كان به وردیی، گرنگیی به‌رچاویان هه‌یه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه".
کاڵن گوتيشى: "پشت به خوا توانا و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌م قۆناغه ده‌ست له‌ناوده‌ست، بێ خاوبوونه‌وه و شڵه‌ژان، تێپه‌ڕێنین".