Yusuf Özcan
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨ هەزار و ٧٤٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.
بەگوێرەى ئەو راگەیەنراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٨٠ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣٢ هەزار و ٤٤٥ كەس بەرزبووەتەوە.
هاوكات هەر لەو ماوەيەدا ١٨ هەزار و ٧٤٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٦٥٣ هەزار و ٥٠٩ حاڵەت بەرزبووتەوە و ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.
هەر بە پێى ئامارەكان چارەسەرى پزيشكيى حەوت هەزار و ٥٣٦ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە هەزار و ٤١٦ نەخۆشيان لەژێر چاودێرى چڕدان. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بە زيادبوونى ٤٩٨ كەس گەيشتووەتە ٩٩ هەزار و ٧٩٣ تووشبوو.
رێژەى ئەو پشكنينانەى كە بە پۆزەتيف دەردەچن لەسەدا ٩،١ــە.