Abduljabbar Aburas
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
لەندەن - AA
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا تۆمارکردنی زیاتر لە ١٤ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە یەک رۆژدا راگەیاند.
رۆژنامەی "The Sun"ی لۆکاڵی لە وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیای گواستووەتەوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤ هەزار و ١٦٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا بەرزبووەتەوە بۆ ٥٤٤ هەزار و ٢٧٥ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا راشیگەیاندووە، لە هەمان ماوەدا ٧٠ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٤٢ هەزار و ٥٠٠ کەس.
بۆ سێیەم رۆژە لەسەر یەکتر لە بەریتانیا بەرزترین ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە ئێستا تۆماردەكرێت.
دوێنی سێشەممە، ١٤ هەزار و ٥٤٢ حاڵەتی تووشبوون و ٧٦ حاڵەتی تووشبوون و ٧٦ گیانلەدەستدان و رۆژی دووشەممە، ١٢ هەزار و ٦٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمارکرابوو.