Seval Ocak Adıyaman
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
پەرلەمانى توركيا - AA
داواكاريى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بۆ درێژكردنەوەى ماوەى يەک ساڵ بۆ ناردنى سوپاى توركيا بۆ وڵاتانى بيانى بە مەبەستى كۆتاييهێنان بەو هێرشە تيرۆريستييانەى كە لەلايەن سەرجەم ئەو رێكخراوە تيرۆريستيانەى كە لە عێراق و سوورياوە دەكرێتە سەر توركيا، لەلايەن ئەنجوومەنى گشتيى پەرلەمانى توركياوە پەسەندكرا.
لە كۆبوونەوەكەى ئەنجوومەنى گشتيدا، پەرلەمانتارى ئيى پارتيى سەر بە بازنەى بورسا ئەحمەد كاميل ئەرۆزان كە بە ناوى فراكسيۆنى پارتەكەيەوە قسەى كرد رايگەياند كە پارتەكەى بە "بەڵێ" دەنگ بە داواكارييەكە دەدا.
لاى خۆيەوە پەرلەمانتارى مەهەپە لە بازنەى ئەرزرووم كاميل ئايدن، كە بەناو فراكسيۆنى پارتەكەيەوە گوتارى پێشكەشكرد جەختى لەوە كردەوە كە داواكارييەكە لە پێويستييەكانى بەرگريى تاكى، ناوچەيى و نيشتيمانى و ئاسايشەوە سەريهەڵداوە.
لە بەرەى هەدەپەوە پەرلەمانتارى بازنەى دياربەكر هشيار ئۆزسۆى، بە ناوى پارتەكەيەوە قسەى كرد و رايگەياند هەرچۆن پێشتر رامانگەياندبوو ئەمڕۆش بە "نەخێر" دەنگ دەدەين.