Abdulselam Durdak
11 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
ئيستانبوڵ - AA
لە دواى بڕيارى داخستنى ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق بە هۆى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، وەقفى مەعاريفى توركى، دەستى بە فێركردنى ئۆنلاين لە رێگەى ئينتەرنێتەوە كرد بۆ هەزار و ١٣٠ خوێندكار لە شەش خوێندنگەی سەر بە وەقفەکە لە ناوچەكانى زەيوونە و مەنسور.
وەقفى مەعاريفى توركى لە روونكردنەوەيەكدا، رايگەياندووە لە دواى بڕيارى داخستنى ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق بە هۆى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، بەمەبەستى رانەوەستانى پرۆسەى خوێندن لە سەرجەم خوێندنگەكانى وەقف لە بەغدا و هەولێر، سیستەمى فێركردنى دوور، خراوەتە بوارى جێبەجێكردن.
بە گوێرەى روونكردنەوەكە، خوێندنى هەزار و ٨٧١ خوێندكار لە ١٠ خوێندگەى وەقفى مەعاريفى توركى لە شارەكانى بەغدا و هەولێر بەردەوامە.
شايەنى باسە، لە ئەنجامى لێكۆڵينەوەيەكى وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى كوردستان لە ساڵى ٢٠١٩ خوێندنگەى مەعاريف لە شارى هەولێر كە بە سستەمى (IB بەكەلۆرياى نێودەوڵەتى) خوێندنى پێشكەش دەكرد، لە نیو ١٤ خوێندنگەى ئەهلى و تايبەتدا پلەى دووەمى بەدەستهێنا.