Islam Doğru
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
نيويۆرک - AA
پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كە سەرانسەرى جيهانى تەنيوە زۆرترين كاريگەرى لەسەر ئەمريكا كردووە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون لەو وڵاتە يەك مليۆن حاڵەتى تێپەڕاند.
بەپێی دوايين ئامار كە لەلايەن زانكۆى جۆنز هۆپكينزەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەى حاڵەتەكانى توشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەمريكا گەيشتووەتە يەك مليۆن و سێ هەزار و ٣٢٨ كەس.
لە ئەمريكا ژمارەى گيانلەدەستدان بۆهۆى ڤايرۆسەكە گەيشتە ٥٧ هەزار و ٥٣٣.
له رووی حاڵهتهكانی تووشبوونهوه لە دوای ئەمريكا، ئيسپانيا بە ٢٣٢ هەزار و ١٢٨ حاڵەت، ئيتاڵیا بە ٢٠١ هەزار و ٥٠٥ حاڵهت و فەڕەنسا بە ١٦٦ هەزار و ٣٦ حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دێن.
- يەكەم حاڵەتى تووشبوون لە ٢١ى كانوونى دووەم و يەكەم گيانلەدەستدان لە ١ى ئادار تۆماركرا
يەكەم حاڵەتى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە لە ئەمريكا لە ٢١ى كانوونى دووەم لە ويلايەتى واشنتۆن تۆماركرابوو، كەسێكى تەمەن ٣٠ ساڵان بوو كە گەشتى بۆ شارى وهانى چين كردبوو.
يەكەم حاڵەتى گيانلەدەستدانيش لە ١ى ئادار لە هەمان ويلايەت تۆماركرا.
لەلايەكى ديكەوە ئەگەر تەماشاى حاڵەتەكانى تووشبوون لهناوخۆی ئەمريكا بكرێت، ئهوه دهبینرێت كه كاريگەریى پەتاكە لەسەر ويلايەتى نيويۆرك لە پلەى يەكەمدا دێت و لە دواى نيويۆركيش هەردوو ويلايەتى نيوجێرسى و ماساچووسیتس دێن.