Berad Büyük
24 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2020
ئيستانبوڵ - AA
لیژنهی نێودهوڵهتیی ئۆڵۆمپیاد، دواخستنى یارییهكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ٢٠٢٠ كەوا برياربوو لە ٢٤ى تەمووز- ٩ى ئاب بەڕێوەبچێت بههۆی پهتای جیهانگیری ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19)وە راگەياند.
لەو روونكردنەوەى كە لە ماڵپەڕى فەرميى لیژنهی نێودهوڵهتیی ئۆڵۆمپیادەوە بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكى ليژنەكە، تۆماس باخ و سەرۆكوەزيرانى ژاپۆن، شينزۆ ئابى لە كۆبوونەوەيەكدا كە لەرێگەى تەلەكۆنفرانسەوە ئەنجامياندابوو، لە ژێر رۆشنايى رێنماييەكانى رێكخراوى تەندروستى جیهانی، بريارياندا ئۆلۆمبياد دواخرێت بەمەرجێك هاوينى ساڵى ٢٠٢١ تێنەپەڕێنێت.
لە هەمان كاتدا، بڕيارى دواخستنى يارييەكانى پاراليمپيك ٢٠٢٠ (ئۆلۆمپيادى خاوەن پێداويستييە تايبەتەكان) كە وا بڕيارى لە رێككەوتى ٢٥ى ئاب-٦ى ئەيلوول دراوە.
ئەوەش راگەيەندرا كە مەشخەڵى ئۆلۆمبياد تا بەڕێوەچوونى يارييەكان لە ژاپۆن دەمێنێتەوە.
جگە لەوە، ناوى ئۆلۆمبيادەكان هەروەكو خۆى دەمێنێتەوە، ئۆلۆمبيادى تۆكۆيۆ ٢٠٢٠ و پاراليمپيك تۆكيۆ ٢٠٢٠ راگەيەندرا.