15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته چوار مليۆن و ٥٠٠ هەزار و ٨٥٠ كه‌س.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون گه‌یشته چوار مليۆن و ٥٠٠ هەزار و ٨٥٠ كه‌س.
- به‌رزترین ئاماری COVID-19 له ئه‌مریكا تۆماركراوه
له ئه‌مریكا كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٤٤٨ هەزار و ٤٦٠ حاڵەتی تووشبوون له‌و وڵاته تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا له به‌رزترین ئاستدایه به‌مجۆره‌ن: ''ئیسپانیا ٢٧٢ هه‌زار و ٦٤٦ حاڵه‌ت، رووسیا ٢٥٢ هەزار ٢٤٥ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٣٣ هه‌زار و ١٥١ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٣ هه‌زار و ٩٦ حاڵه‌ت، بەڕازيل ١٩٧ هەزار و ٨٣٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٧٨ هه‌زار و ٨٧٨ حاڵه‌ت و ئه‌ڵمانیا ١٧٤ هه‌زار و ٦٣٦ حاڵه‌ت".
به‌پێی دوا ئاماره‌كانیش ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له توركيا گه‌یشتۆته ١٤٤ هەزار و ٧٤٩ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەرى جيهان یه‌ك مليۆن و ٩٦١ هەزار و ٦٤٧ کەس كه تووشی په‌تاكه بوون، چاكبوونه‌ته‌وه. دوو ملیۆن و ٥٠٧ هەزار و ١٥٢ تووشبووش هێشتا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.