14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌و پشكنینه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له‌نێو كۆشكی سپی‌دا به‌كارده‌هێنرێت، شكستی هێناوه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له نموونه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌ربخات.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئابۆت به‌رهه‌مهێنراوه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه ستایش كرابوون، كاتێك كه چیلكهكانی پشكنینه‌كه له‌نێو شلهیهكدا دهسووڕێنرێنهوه، سێیه‌كی ئه‌و ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤانه‌ی دهرنهختسووه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سیفاید-ی ركابه‌رییه‌وه، ده‌ستنیشانكراون.
له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆی نیویۆرك-ه‌وه ئه‌نجامدراون، ئاماژه به‌وه‌كراوه پشكنینه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیا كاتێك له‌ڕێگه‌ی چیلكه‌ی وشكی لووته‌وه ئه‌نجامده‌درێن، رێژه‌ی ئه‌و نموونه پۆزه‌تیڤانه‌ی كه پشكنینه‌كانی ئابۆت، ده‌ریناخه‌ن بریتییه له ٤٨ له‌سه‌دا.
پشكنینه‌كانی ئابۆت كه له‌نێوان پێنج بۆ ١٣ خوله‌كدا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه یان نا له كۆتایی مانگی ئایاردا له‌لایه‌ن ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا (FDA)ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باری له ناكاوی درابوویه.