Mohammed Baqi Hussein
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ر له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له سووریا دایه‌وه.
سپایسه‌ر رایگه‌یاند كاره‌كان له‌وباره‌وه به‌رده‌وامن به‌ڵام تا ئێستا كات دیاری نه‌كراوه و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ئاماده‌كاریی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌ده‌ن.
- "شوێن دیاری نه‌كراوه"
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه وه‌بیریهێنایه‌وه کە شارۆچکەی ئەلباب كۆنترۆڵكراوهتهوه، ئایا ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی سه‌رۆك ده‌یه‌وێت پێکی بهێنێت به‌م جۆره‌یه؟ گوته‌بێژی کۆشکی سپی گوتی: "تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته خاڵی كۆتایی له دیاریكردنی شوێنی جوگرافیی ناوچه‌ی ئارام. له‌ئێستادا سه‌رۆك ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌م له‌باره‌ی بوودجه و تێچووی ناوچه‌ی ئارام و هه‌م چۆنیەتی دروستكردنی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهاندا گفتوگۆ بكات. به‌شێوازێكی گشتی پێویستمان به به‌ڵێنێكی گشتگیر هه‌یه له وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه".
ناوبراو له‌باره‌ی ئامانجی ناوچه‌ی ئارام له ناوچه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ناوچه‌ی ئارام ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان.
سپایسه‌ر له‌باره‌ی دیداره‌كانی جنێڤه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌دایه‌وه و بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماژه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌ی کۆبوونەوەکان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
- "له‌باره‌ی توانای ئه‌تۆمییه‌وه، دوای هیچ وڵاتێك ناكه‌وین"
سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو، "جیهان نایه‌وێت چه‌كی ئه‌تۆمی ببینێت، به‌ڵام له‌باره‌ی توانای ئه‌تۆمییه‌وه، دوای هیچ وڵاتێك ناكه‌وین" پرسیار له سپایسه‌ر كرا و له‌وه‌ڵامدا گوتی "مه‌به‌ستی سه‌رۆك له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا له‌وباره‌یەوه رێگه نادات هیچ وڵاتێك پێشی بكه‌وێت. ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیكه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بده‌ن، ئه‌وا ئه‌مریكا له‌وباره‌یەوه زیاتر هه‌وڵ ده‌دات".