Mazın Asad
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێوڕەسمی کردنەوەی ھۆتێلێک لە ناوچەیەکی نزیک کۆشکی سپی گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە کردنەوەی ھۆتێلەکە نیشانەیە بۆ ئەوەی لەکاتی بوونی بە سەرۆک، چی کارێکی سەرکەوتوو بۆ ئەمریکا ئەنجام دەدات.
ترەمپ بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی the Washington Trump International Hotel گوتەیەکی پێشکەش کرد و لە بەردەم ھۆتێلەکەدا سەدان کەس گردبوونەوە و ناڕەزاییان دژی ترەمپ دەربڕی.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: "رێوڕەسمی کردنەوەی ھۆتێلەکە نموونەیەکە کە لە کاتی بوونم بە سەرۆک، چی کارێکی سەرکەتوو ئەنجام دەدەم".
کاندیدی کۆمارییەکان هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ھۆتێلەکە کەوتووەتە جوانترین شوێنی واشنتۆنی پایتەخت و رایگەیاند ژمارەیەک ژوورەکانی ھۆتێلەکەی بەناوی سەرۆکەکانی ئەمریکا ناوە و هەروەها یەکێک لە ژوورەکانی هۆتێلەکەشی بەناوی خۆی ناوناوە.
لەکاتی گوتەکانی ترەمپ، نزیکەی سێ سەد خۆپێشاندەر لە بەردەم ھۆتێلەکە کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دژی ترەمپ دەربڕی.
خۆپێشاندەران رەخنەیان لە گوتەکانی ترەمپ گرت و رایانگەیاند کە ئەو نوێنەرایەتی بەھاکانی ئەمریکا ناکات.
ھاوکات خۆپێشاندەران دروشمی "دژی نەژادپەرستی بوەستە" و "بەرامبەر دژایەتیکردنی مسوڵمان بوەستە" و "مسوڵمانان و کۆچبەران دەتوانن بۆ واشنتۆن بێن، بەڵام ھۆتێلی ترەمپ نابێت"-یان بەرز کردبووەوە.