14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌نێوان سوپای پاسداران و هێزه کوردییە نه‌یاره‌كانی رژێم له پارێزگای كوردستان له خۆرئاوای ئێران، ئه‌فسه‌رێكی سوپا به پله‌ی ملازم كوژرا.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی رێكخستنی پۆلیسی ئێران، شه‌وی رابردوو له سنووری عێراق له شاری بانه سه‌ربه پارێزگای كوردستان له ئێران، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه نه‌یاره‌كانی رژێم روویداوه و به‌هۆیه‌وه ئەفسەرێک بە پلەی ملازم كوژراوه.
له میانی ساڵانی رابردوودا، پارێزگاكانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا بوونه‌ته مه‌یدانی پێكدادانی نێوان سوپای ئێران و هێزه كوردییه‌كانی وه‌ك پژاك، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه.
له پێنجی ئایاردا له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران و هێزه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌ی دیوانده‌ره سەربە پارێزگای كوردستان، ئەفسەرێک بە پلەی كۆڵۆنێڵ و دوو سه‌رباز كوژران.
به‌رپرسانی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێزه چه‌كدارانه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.