به‌ڕازیل.. گیانلەدەستدانی ٨٨٨ کەسی دیكه بەهۆی كۆرۆنا
- له بەڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٨٨ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و بەوەیش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە له‌و وڵاته گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٨ هەزار و ٨٥٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
Ankara
بۆینس ئایرس - AA
له بەڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٨٨ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و بەوەیش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە له‌و وڵاته گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٨ هەزار و ٨٥٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل دوایین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٨٨ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و بەوەیش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە له‌و وڵاته گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٨ هەزار و ٨٥٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
هەروەها ١٩ هەزار و ٩٥٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراوە و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە، ٢٩١ هەزار و ٥٧٩ حاڵه‌ت.
بەمشێوەیەش بەڕازیل کە گەورەترین وڵاتی ئەمریکای لاتینە و ژمارەی دانیشتوانی ٢١٠ ملیۆن کەسە، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای له‌و كیشوه‌ره تیادا تۆمارکراوە.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometer به‌رازیل له رووی به‌رزیی ژماره‌ی تووشبووانه‌وه له جیهان به دوای ئه‌مریكا و رووسیا له ریزی سێیه‌مدا دێت.