Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له به‌ڕازیل هه‌زار و ١٢٤ كه‌سی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٢٤ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٧ هه‌زار و ٨٧٨ كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه ٢٦ هه‌زار و ٩٢٨ حاڵه‌ت زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته ٤٦٥ هه‌زار و ١٦٦ حاڵه‌ت.
هاوكات بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له رووی ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه له دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.