Ankara
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٣٩ كه‌س له هیندستان و ٣٣٥ كه‌س له به‌ڕازیل بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٣٩ كه‌سی دیکە كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٥ هه‌زار و ٥٤٢ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٨٢ هه‌زار و ٧٦٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، شه‌ش ملیۆن و ٧٣ هه‌زار و ٣٤٨ كه‌س.
تا ئێستا له هیندستان پێنج ملیۆن و ١٦ هه‌زار و ٥٢٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا و ریزبه‌ندی سێیه‌میشی گرتووه له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م په‌تایه.
- به‌ڕازیل
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل رایگه‌یاند کە به گیانله‌ده‌ستدانی ٣٣٥ كه‌سی دیكه كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٤١ هه‌زار و ٧٧٦ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ١٤ هه‌زار و ٣١٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٧٣٢ هه‌زار و ٣٠٩ كه‌س.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٦٠ هه‌زار و ٨٨ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا له رووی زۆری ژماره‌ی تووشبووانه‌وه به دوای ئه‌مریكا و هیندستان له ریزی سێیه‌مە و له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌و په‌تایه‌وه به دوای ئه‌مریكادا له ریزی دووه‌مدا دێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن