Muhammed Emin Canik
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، ٦٥٤ كه‌سی دیكه بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسەكه لە وڵاتە گه‌یشتووه‌ته، ٣٣ هه‌زار و ٤٢٥ كه‌س.
هەر لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٧ هه‌زار و ٧٠٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسەكه له هیندستان تۆماركراوه، به‌وه‌یش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گه‌یشتووەته، یه‌ك ملیۆن و ٤٨٣ هه‌زار و ١٥٧ كه‌س.
تا ئێستا ٩٥٢ هه‌زار و ٧٤٤ تووشبووی كۆرۆنا له هیندستان چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
- به‌ڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦١٤ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨٧ هه‌زار و ٦١٨ كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٣ هه‌زار و ٢٨٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٤٤٢ هه‌زار و ٣٧٥ كه‌س.
تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٦٧ هه‌زار و ٦٦٧ تووشبووی په‌تای كۆرۆنا له به‌ڕازیل چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تاكه داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا و له سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به‌رزترین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسەكهی تۆماركردووه.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٤٢ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٤ هه‌زار ٢٢ كه‌س.
هاوكات چوار هه‌زار و ٩٧٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسەکە گه‌یشتووەته، ٣٩٥ هه‌زار و ٤٨٩ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ ٢٥٦ هه‌زار و ٧٧٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا.
بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.