Nazlı Yüzbaşıoğlu,Mehmet Öztürk
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوە و يەكێتیى ئەورووپا و هەماهەنگى ئيسپانيا، گۆنزالێز لايا، لهبارهی پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و ئيسپانيا رایگهیاند: "تەنها دۆست نيين. لە ناتۆدا دۆستتان نابێت، هاوپەيمانتان دەبێت و ئەوە لە دۆست زياترە".
گۆنزالێز لايا كه لە چوارچێوەى سەردانێكى فەرميدا لە ئەنقەرهيە، له لێدوانێكدا باسى سەردانەكەى بۆ توركیا، پەيوەندييە دووقۆڵييەكان و بابەتەكانى ناوچەكەى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو كرد.
لايا ئاماژەى بەوەكرد، لە دواى ڤايرۆسى كۆرۆناوە يەكەم سەردانى فەرمى لە دەرەوەى يەكێتیى ئەورووپا بۆ توركيا ئهنجامداوه و رایگهیاند: "ويستم لە توركياوە دەستپێبكەم. لەبەر ئەوەى بەڵێنم بە وەزيرى دەرەوهى توركيا، چاوشئۆغڵو دابوو. لە ماوەى پەتاكەدا بەبەردەوامى پەيوەندیى تەلەفۆنيمان ئەنجامدەدا، تاوتوێى هاوكاریى پزيشكیى، گەڕانەوەى هاووڵاتيان بۆ وڵاتەكانيان، پێشهاتەكانى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، ليبيا و سووريا و ناوچەكەمان دەكرد. بەڵێنم پێدابوو كە سەردانى ئەنقەرە دەكەم و ئەوە لێرەم".
- "هاوپەيمان لە دۆست زياترە"
وەزيرى دەرەوە و يەكێتیى ئەورووپا و هەماهەنگى ئيسپانيا سهبارهت به گوتهكانی كه رایگهیاندبوو، "توركيا پهیوهدنیی لهپێشینهی لەگەڵ يەكێتیى ئەورووپا هەيە بەڵام لەلايەن ئەورووپاوە بە نیگهرانییهوه وەكو هاوبەشێكى ناتۆ تەماشادەكرێت" گوتى: "توركيا تەنها هاوبەش نييە، توركيا هاوپەيمانێكى ناتۆيە. تەنها دۆست نيين. لە ناتۆدا دۆستتان نابێت، هاوپەيمانتان دەبێت و ئەوە لە دۆست زياترە".
گۆنزالێز لايا، ئاماژەى بەوەكرد كە هاوپەيمانەكان ئەوەندە لەيەكتر نزيكن كە بابەتى گرنگى وەكو ئاسايشى خۆيان لەگەڵ يەك هاوبهشی پێدهكهن و رایگهیاند: "ئيسپانياش ئەمە لەگەڵ توركيا هاوبهشی پێدهكات. سیستەمى بەرگریى ئاسمانیى بهشدهكات. لهپێناو پاراستنی ئاسایشی ئهم وڵاته، لە دژى وڵاتانى سێيەم، يارمەتييان دەدەين. ئەمە، بۆ ئيسپانيا كە وەكو توركيا ئەندامى ناتۆيە، نیشاندهری ئاستی پەيوەندييەكانییهتی لەگەڵ توركيا".