Dilara Zengin
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
واشنتۆن - AA
كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مریكی گووگڵ، شێوازی كاركردنی له ماڵه‌وه تا ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ درێژكرده‌وه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای گووگڵ، سه‌نده‌ر پیشای ئیمه‌یڵێكی بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه ناردووه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه.
سەندەر پیشای له ئیمهىڵهكهیدا ده‌ڵێت ''ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی پێویست ناكات له نووسینگە بن، بژارده‌ی كاركردنیان له ماڵه‌وه تا ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ بۆ درێژ ده‌كه‌ینه‌وه''.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای گووگڵ هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه زۆر شت له ئه‌زموونی كاركردن له ماڵه‌وه فێربوون و ئه‌و ئه‌زموونه له شێوازی كاری داهاتووی گووگڵدا، به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌و بڕیاره‌ی گووگڵ، نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه ده‌گرێته‌وه.