Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
گووگڵ، فه‌یسبووك، تویته‌ر و مایكرۆسۆفت، هه‌وڵ و تواناكانیان یه‌كخست بۆ لابردنی ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه له‌و بنكه‌ی زانیارییه هاوبه‌شه‌ی پێكیانهێناوه له پلاتفۆرتی ئینته‌رنێتدا، كه تیایاندا گوزارشتی تیرۆر و توندڕه‌وی بڵاوده‌كرێته‌وه.
كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا، گه‌یشتنه رێككه‌وتنی به‌رامبه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی زانیارییه‌وه ئه‌و گوزارشته توندڕه‌ویانه دیاری بكه‌ن و لایبه‌رن كه له پلاتفۆرمهكهدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
له كاتێكدا له به‌شی زانیارییهكهدا تۆماری ڤیدیۆیی، یان گرته‌ی توندوتیژی تیرۆریستان، گوزارشتی توندڕه‌وی و وێنه بڵاودهكریتهوه، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌لایه‌ن سیستمی دامه‌زراوه هاوبه‌شه‌كه‌وه زانیاری ده‌درێت به به‌رپرسانی كۆمپانیاكه.
هه‌ركاتێک یه‌كێک له كۆمپانیاكان ئه‌وه‌ی به‌دی كرد كه بابه‌تی تیرۆر یان هاوشێوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وا بابه‌ته‌كه ده‌گه‌یه‌نێته كۆمپانیاكانی دیكه، ئه‌وانیش ده‌توانن بڵاوكراوه‌كه له تۆڕه‌كانی خۆیان ده‌ربهینن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه له‌لایه‌ن هه‌رچوار كۆمپانیاكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵەكانمان بۆ كۆنترۆڵكردنی بابه‌ته تیرۆریستییه‌كان له ئینته‌رنێتدا. ئومێده‌وارین ئه‌و هاریكارییه به‌ره‌وپێشبه‌رین".
كۆمپانیاكان كه خاوه‌نی سیاسه‌تی جیاوازن له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی تیرۆر، سه‌ره‌تا له به‌شكردنی شوێن ده‌ستی "توندڕه‌وترین و تۆقێنه‌رترین تۆماره تیرۆریستییه‌كانه‌وه" ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا، له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه فشاریان لێده‌كرێت تا ئه‌و بابه‌تانه له ماڵپه‌ڕه‌كانیان هه‌ڵگرن كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان تیرۆر و توندڕه‌وییه.