Mohammed Baqi Hussein
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر گووگڵ كرده‌وه كه ئایا رێكلامه‌كانی كاتی گه‌ڕان رێگری له ململانێی دادپه‌روه‌رانه ده‌گرێت یان نا.
كۆمسیۆنه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گووگڵ له سه‌دا 90ی گهڕانهكاندا رێكلامی كاڵاكانی خۆی پێشده‌خات و له‌وباره‌وه ناڕه‌زایی ئاراسته كردووه. له‌ئێستاشدا ئه‌و ناڕه‌زاییانه به‌فه‌رمی بوونه‌ته سكاڵا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی ململانێی دادپه‌روه‌رانه.
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مارگرێت ڤێستاگه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گرنگترین خزمه‌تگوزاریی گووگڵ گهڕانهكانه به‌ڵام له‌و رێكلامانه‌ی له‌كاتی گه‌ڕاندا نیشانده‌درێن داهاتێكی گرنگ بەدهست دێنن.
ڤێستاگه‌ر رایگه‌یاند رێكلامه‌كانی گووگڵ ته‌نها بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی خۆیان و ڕێگریكردن له ماڵهپهڕهكانی دیكه پێشێلكردنی یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه و به‌كارهێنانی بازاڕ به ئاراسته‌یه‌كی خراپ و رێگریكردن له ململانێی دادپه‌روه‌رانه قه‌ده‌غه‌یه.
ناوبراو رایگه‌یاند سكاڵا له به‌شه‌كانی گه‌شتیاری، هه‌واڵ و وێنه‌ش تۆماركراوه و گوتی: "ئه‌وه روونه كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سكاڵا ده‌كه‌ن زیانیان به‌ركه‌وتووه. ئێمه لێره‌ین تا وه‌ڵامێكی ئه‌مه بده‌ینه‌وه".