Mazın Asad
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
نیویۆرک
بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوبەشی کۆمپانیاکانی ڤەریزۆن و یاھو، ھەردوو کۆمپانیاکە گەیشتوونەتە رێککەوتنێک و لەگەڵ پەسەندکردنی پشکەکانی یاھو لە لایەن بەڕێوەبەرەکانەوە، قۆناغی فڕۆشتنی کۆمپانیاییەکە لە چارەگی یەکەمی ساڵی داھاتوو کۆتایی پێدێت.
کۆمپانیای گەڕانی یاھو مانگانە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن کەس بەشێوەیەکی کارا لەسەر مۆبایلەوە و بە گشتیش یەک ملیار کەس داخیلی دەبن کە خزمەتگوزاری ئیمێل، ھەواڵ، دارایی، رێکلام، نەخشە، ڤیدیۆ، وەرزش و تۆڕی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ڤەریزۆن، لۆویل ماکئادام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە کۆمپانیای ڤەریزۆن لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا بە بڕی ٤.٤ ملیار دۆلار کۆمپانیای America Online ی کڕی و گوتیشی: "لەگەڵ کڕینی یاھو، وەک کۆمپانیایەکی میدیای مۆبایلی جیھانی پێگەیەکی گرنگمان دەبێت بۆ گەیشتن بە لووتکە لە رکابەرێتی جیھاندا".
بەڕێوەبەرێکی یاھو بە ناوی ماریسا مایەر گوتی: "یاھو و لە بوارەکانی ئەنتەرنێت و پۆستی ئەلیکترۆنی و گەڕاندا لە کاتی دیاریکراودا دەبێتە پۆپولار. یاھو کۆمپانیایەکە کە جیھانی گۆڕی و بە سایەی یەکگرتنی ڤەریزۆن و ئەم گەشەسەندنە درێژەی دەبێت".
کڕینی کۆمپانیای یاھو لە لایەن کۆمپانیای ڤەریزۆن بە بڕی ٤.٨٣ ملیار دۆلار کریگەری لەسەر پشکەکانی کۆمپانیای گرووپی عەلی بابای چینی و یاھۆب ژاپۆنی دروست ناکات کە پشکیان لە کۆمپانیای یاھو ھەیە. بەھای پشکەکانی کۆمپانیای یاھو بە ٤٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
کۆمپانیای یاھو چەند ساڵێکە رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە و ھەفتەی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە زیانی کۆمپانیاکەی لە جارەگی دووەمی ئەمساڵ بۆ ٤٤٠ ملیۆن دۆلار بەزر دەبێتەوە.
کۆمپانیای ڤەریزۆن لە نیسانی ئەمساڵ نزیکەی ٤٠ ھەزار کارمەندی بەھۆی نادادپەروەری لە مەرجی گرێبەستەکانیان و کەموکورتی لە خزمەتگوزاری تەندروستی مانیان گرنبوو.
مانگرتنی ئەو کۆمپانیایە بە یەکێک لە گەورەترین خۆپێشاندانەکانی ئەم ساڵانەی دوایی ئەمریکا دادەنرێت کە نزیکەی شەش ھەفتەی خایاند.