ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه له میانی رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥دا ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی خانه‌واده‌كانیاندا گیراوه، ئه‌رمه‌نییه‌كانی دانیشتووی ئەمریکا لە دادگا سكاڵایان له دژی توركیا تۆمار كرد و دوای پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژی دادگایی‌کردن، سكاڵاكانیان ره‌تكرایه‌وه، دۆسیه‌ی داواكردنی خاك و قه‌ره‌بوو له توركیا له لایه‌ن ئه‌رمه‌نییه‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا، تا راده‌یه‌كی زۆر داخرا.
دوو سكاڵای جیاواز كه به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له گاربیس داڤۆیان و هرایر تورابیانی هاووڵاتیی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی له ٢٩ی ته‌مووزی ٢٠١٠دا و ئالێكس باكاڵیان، ئانایس هاروتونیان و ریتا ماهدێسیان له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠دا له دادگای ناوچه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دژی كۆماری توركیا، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته و بانكی زراعه‌ت، تۆماركرابوون له قۆناغی ته‌مییزدا، ره‌تكرانه‌وه.
هاووڵاتییه ئه‌مریكییه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نییه‌كان كه سكاڵاكانیان بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ له دادگاییه‌كانی ئه‌مریكادا درێژه‌ی هه‌بوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه له میانی رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥دا، ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و زه‌وی و زاری خانه‌واده‌كانیاندا گیراوه و به‌هۆیه‌وه گه‌نجینه و بانكه حكوومییه‌كان قازانجی ناڕه‌وایان كردووه. له سكاڵاكاندا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ده‌كرا كه میراتگران تووشی بوونه‌ته‌وه به هۆی پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه.
له به‌رگریی لهخۆكردنی بانكه توركییه‌كاندا له دادگا، بنه‌مای پارێزبه‌ندیی سیادیی كرایه بناغه. له بهرگرییهكاندا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه له چوارچێوه‌ی "یاسای پارێزبه‌ندییه سیادییه بیانییه‌كان"دا كه له ساڵی ١٩٧٦ه‌وه له سیستمی دادوه‌ریی ئه‌مریكادا جێبەجێ ده‌كرێت، ناتوانرێت دادگاییكردن ئه‌نجامبدرێت. له‌به‌رامبه‌ردا سكاڵاكاران به‌پێویستیان زانی، حوكمه ههڵاوێرهكان له چوارچێوه‌ی چالاكییه بازرگانیی و بهگشتییكردنهكان له یاساكه‌دا، په‌یڕه‌و بكرێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت وڵاتی بیانیی یان بانكه‌كان دادگایی بكرێن.
- دوای نۆ ساڵ توركیا خاوه‌ن ماف ده‌رچوو
له‌و بڕیاره‌ی كه رۆژی ٢٦ی ئاداری ٢٠١٣ له لایه‌ن دادگای ناوچه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌ركرا، به‌كورتی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتبوون كه بانگه‌شه‌كان ناتوانرێت بكرێن به بابه‌تی دادگاییكردن و به هۆی ناوهڕۆكهكهیانهوه پرسێكی سیاسیین، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا ده‌رچووبوو، ره‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی له ئه‌مریكا له هه‌وڵه‌كانیان رانه‌گرت.
پارێزه‌رانی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی نیسانی ٢٠١٣دا بڕیاره‌كه‌یان تهمییزكردهوه. دادگای نۆیه‌می ته‌مییزی ناوچه‌ی كالیفۆرنیا، هه‌ردوو دۆسیه‌كه‌ی كرد به یه‌ك دۆسیه. له كۆتایی ئه‌و خه‌باته یاساییه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌رده‌وام بوو، دادگای ته‌مییزی كالیفۆرنیا مافی دا به توركیا. دادگا له هەشتی ئابی ٢٠١٩دا، تانه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له بڕیاری ته‌مییز، به هۆی "تێپه‌ڕینی واده"وه ره‌تكرده‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش بڕیاری دادگای پله یه‌ك، په‌سه‌ندكرا.
دادگای ته‌مییز هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی له جیاتی "باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی كه پرسێكی سیاسییه" بۆ "تێپه‌ڕینی واده"كه‌ی گه‌ڕانده‌وه. ئه‌مه بڕیارێكی به‌هێزتر بوو له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا.
هه‌روه‌ها دادگای ته‌مییز، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هیچ سته‌مێك له رووی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له سه‌رده‌مانی شه‌ڕدا دێنه ئاراوه به‌سه‌ر سكاڵاكاراندا نه‌هاتووه چونكه ئه‌وان قوربانی ده‌ستی "كۆمه‌ڵكوژییه‌كان" كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، نیین و باووباپیرهی زۆرترینیان، به‌ر له ده‌یان ساڵ هاتوونه‌ته ئه‌مریكا و له‌وێ جێگیربوون.
ده‌سته‌ی دادگا سه‌باره‌ت به بانگه‌شه مێژووییه‌كانی ئه‌رمه‌نییه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، داواكارییه‌كانی به كۆی ده‌نگ ره‌تكردنه‌وه.
- بڕیاره‌كه یه‌كلایی بوویه‌وه
هاووڵاتییه ئه‌رمه‌نییه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكییه‌كان كه سكاڵاكانیان تۆماركردبوو، تا رۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه داوا بكه‌ن هه‌مان ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌مییز یان ده‌سته‌یه‌كی نوێ كه له ١١ دادوه‌ر پێكدێن، لێكۆڵینه‌وه‌كه دووباره بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام سكاڵاكاران داواكارییه‌كی له‌وجۆره‌یان پێشكه‌ش نه‌كرد. سكاڵاكاره ئه‌رمه‌نییه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زۆر پته‌وی یاسایی و به‌كۆی ده‌نگ درابوو، رژد نه‌بوون له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه.
یاساناسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن کە سكاڵاكاران به‌پێی رێساكان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تا شەشی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ بابه‌ته‌كه ببه‌نه دادگای باڵای ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكیان ده‌ست بكه‌وێت، بوونی نییه.
- زه‌وی و زاری بنكه‌ی ئینجیرلیك-یان كردبوویه بابه‌ت
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌وانان، پارێزه‌رانی هاووڵاتییه ئه‌مریكییه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نییه‌كان، بڕیاره‌كه‌یان به "مایه‌ی دڵته‌نگیی بۆ ئه‌مریكییه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نییه‌كان، ناوبردبوو".
له ماڵپه‌ڕه ئه‌رمه‌نییه‌كانی هه‌واڵیشدا هه‌وڵده‌درا شكسته یاساییه‌كه به هۆكاری سیاسییه‌وه ببه‌سترێته‌وه و "بڕیاره‌كه له كاتێكدا دراوه كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له ناتۆ، توركیایه و به‌شێك له‌و زه‌وی و زارانه‌ی له دۆسیه‌كه‌دا باسكراون له سه‌رده‌مێكی مشت‌ومڕ ئامێزدا وه‌رگیراون".
ئه‌مه له كاتێكدا كه ده‌زانرێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه وه‌رنه‌داوه.
- بڕیاره‌كه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه و ره‌نگه نموونه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی رووبدات
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان كه روونكردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دادگاییكردنه له دادگای ته‌مییز، دایه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد داواكاریی ژماره‌یه‌ك له ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كان كه ده‌یان ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینن، بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه له رووی داواكاریی و بانگه‌شه‌كانی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ژماره‌یه‌ك ناوه‌ند كه خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌بوون سه‌روه‌ت و سامانیان له توركیاوه بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه یان قه‌ره‌بوویه‌ك بپچڕن، چه‌ندین ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی كه دادگا داویه‌تی ره‌نگه له‌به‌رامبه‌ر سكاڵای هاوشێوه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا، دووباره ببێته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بڕیاره‌كه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌رچووه كه ره‌وه‌ندیی ئه‌رمه‌نی ئێجگار به‌هێزن تیایدا و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌یان هه‌بووه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان یاساكان بگۆڕن و ئه‌مه‌یش گرنگیی خۆی هه‌یه.
news_share_descriptionsubscription_contact

