Şenhan Bolelli,Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
مەدرید - AA
فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری C-101 سەربە هێزی ئاسمانی ئیسپانیا لە میانی مەشق و راهێناندا لەسەر دەریای ناوەڕاست کەوتەخوارەوە.
لە راگەیەندراوێکی ئیدارەی پاراستنی مەدەنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی مورسیا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکەی جەنگی لە جۆری C-101 لە نزیک کەناراوەکانی لامانگەر دەل مار مەنۆر کەوتووەتە خوارەوە.
کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە رێی مۆبایلەوە تۆمار کراوە و دەردەکەوێت کە فڕۆکەوانەکە کورسی هەڵدان بەکارناهێنێت.
لە لایەکی ترەوە کۆمپانیای ئیسپانی CASA کە بەرهەمهێنەری فڕۆکەی جۆری C-101-ە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەوە بەرەوڕووی لێپێچینەوە دەکرێتەوە.
دوێنێ لە دوورگەی مایۆرکا رۆژهەڵاتی ئیسپانیا لە رووداوێکی تردا هەلیکۆپتەرێک و فرۆکەیەکی بچووک دایان بەیەکدا و بە هۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەست دا.