Mustafa Melih Ahıshalı,Rewa Mahmood Hasan
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئێران دوو کەشتی جەنگی رەوانەی کەناراوەکانی یەمەن لە کەنداوی عەدەن کردووە.
ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا بڵاویکردەوە کە ئێران کەشتی جەنگی Hark کە توانای هەڵگرتنی هەلیکۆپتەری هەیە و کەشتی هێرشبەری سەهەند-ی، رەوانەی کەنداوی عەدەن کردووە.
فەرماندەی هێزی دەریاوانی ئێران، حەبیبوڵڵا سەیاری رایگەیاندبوو کە ئەو کەشتییە جەنگییانە بە مەبەستی پاراستنی کەشتییەکانی ئێران لە ناوچەی دەریای عومان و کەنداوی عەندەن رەوانە کراون.
کەنداوی عەدەن کە خاوەنی پێگەیەکی ستراتیجییە و لە کەناراوی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبیدا و زەریای هیندی بە دەریای سوورەوە دەبەستێتەوە لە رووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە بۆسەر یەمەن پێگەیەکی هەستیاری هەیە.