گووگڵ بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی ٤٨ کارمەندی لەکارەکەی دوور خستەوە
گەورە کۆمپانیای ئەمریکی و بواری تەکنەلۆجیا (Google) لە دوو ساڵی رابردوودا بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی ٤٨ کارمەندی لە کارەکەیان دوور خستەوە.
New York
نیویۆرک - AA
گەورە کۆمپانیای ئەمریکی و بواری تەکنەلۆجیا (Google) لە دوو ساڵی رابردوودا بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی ٤٨ کارمەندی دوور خستۆتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکە سوندار پیچای رایگەیاند کە ئەوان زۆر هەستیارن لە بابەتی گێچەڵی سێکسی و لە کاتی بوونی هەر هەواڵێکی هاوشێوە لەنێو کۆمپانیاکەیان ئەوا کاردانەوەی توندیان دەبێت.
پیچای گوتی: "تەنیا لە دوو ساڵی رابردوو ٤٨ کارمەند کە ١٣یان پلەی بەرپرسیان هەبووە بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە".
بە گوێڕەی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، ماوەیەک لەمەوبەر دارێژەری بەرنامەی مۆبایل ئەندرۆید لە کۆمپانیای گوگڵ ئاندی روبن بڕی ٩٠ ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو پێدرا و بە زۆر دەستلەکارکێشانەوەیان داوا لێکرد بە تۆمەتی تێوەگڵان لە تاوانی گێچەڵی سێکسی، ئەمە لە کاتێک کە گەواهیدەرەکان بە نهێنی رێککەوتنیان لەگەڵ کرا بە بڕێک پارە و بێدەنگ کران.