Rewa Mahmut Hasan
11 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
ماردین
ئاوی بەنداوی ئەتاتورک لە رێی کەناڵێکی ٢٢١ کم-یەوە دەگەنرێتە شاری ماردین و بەمەش ناوچەکە بوژانەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و دەبێتە خاوەنی رووبار.
پرۆژەکە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاو و وەزارەتی دارستان و کاروباری ئاو بەڕێوە دەچێت و ٢٢١ کم درێژییەکەتی و داهاتی ساڵانەی ٥٠٠ ملیۆن لیرە دەبێت و ٤٣٣ هەزار کەس دەتوانێت بەکاری بهێنێت و زەوی و زارێکی زۆری ناوچەکە ئاوی بۆ دەچێت، لەئێستادا ٢٥ هەزار و ٣٢١ مەتری پرۆژەکە تەواو بووە و کاری خەزنکردنی ئاو لە چوار پرۆژەی جیادا لە چوارچێوەی پلانی پرۆژەی گاپدا بەردەوامی هەیە.
لە رێی پرۆژەکەوە جووتیاران و خەڵکی ناوچەکە سوودێکی زۆر دەکەن و دوو ملیۆن و١٦٧ هەزار و ٩٣٠ دێکار زەوی کشتوکاڵی بە ئاو دەگات.