Hamza mansur
11 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2016
بەغدا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری بەرگری كەنەدا هارگت سینگ ساچان بەسەردانێكی چاوەڕاننەكراو گەیشتە شاری بەغدا.
ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری كەنەدا بۆ بەغدا، دوای چەند سەعاتێك لە سەردانە لەناكاوەكەی وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشتۆن كارتەر بۆ بەغدا دێت.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزیری بەرگری خالید عوبێدی لە پێشوازی وەزیری بەرگری كەنەدا و شاندە سەربازییەكەیدا بوو.
هەر بەیانی ئەمڕۆ، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشتۆن كارتەر بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتە بەغدا، كە لەم سەردانەیدا كارتەر لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی عێراق تاوتوێی لایەنەكانی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ دەكات.
هێشتا ئەوە پشت ڕاست نەبووەتەوە، ئاییە، دوو وەزیرە بەرگرییەكەی ئەمریكا و كەنەدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن یان نا.