Mazın Asad
11 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2016
ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا: "بەناوی گەل و حکوومەت و وڵاتەوە بەڕاشکاوی جارێکی دیکە پێداگرییمان دژی ھێرشە ناپاکەکان دووپات دەکەینەوە. لە نێو چ ھێرشێکی ناپاکیشدا بن، ناتوانن زیان بە ورە و پێداگری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدەن. ئیشەڵڵا لە وادەیەکی کورتدا بەئیرادەی گەلەکەمان بەسەر تیرۆردا سەردەکەوین".
کورتوڵموش لەکاتی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی چانکایا، لێدوانی بە رۆژنامەوانان دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کوژرانی پێنج سەرباز لە ھێرشێکی پەکەکە لە شارۆچکەی شەمزینان سەر بە شاری ھەکاری و کوژرانی سێ پۆلیسی دیکە لە ئەنجامی تەقەکردن لە تێرمیناڵی شاری ئورفا کرد و گوتی: "شەھیدەکانمان بە بەھەشت شاد بنەوە".
کورتوڵموش هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی سوپا و رێکخستنی پۆلیسی تورکیا کرد و گوتی: "بە ناوی گەل و حکوومەت و وڵاتەوە بەڕاشکاوی جارێکی دیکە پێداگرییمان دژی ھێرشە ناپاکەکان دووپات دەکەینەوە. لە نێو چ ھێرشێکی ناپاکیشدا بن، ناتوانن زیان بە ورە و پێداگری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدەن. ئیشەڵڵا لە وادەیەکی کورتدا بەئیرادەی گەلەکەمان بەسەر تیرۆردا سەردەکەوین".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە درێژەدا گوتی: "وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ھاونیشتمانیبوونی سوورییەکان، کارەکانی تەواو نەبووە. وەزارەتەکەمان بەشێوەیەکی تێروتەسەل درێژە بە کارەکانی لەوبارەیەوە دەدات. سەبارەت بە سوودمەندبوونیان بۆ تورکیا و ھەرگیز تێنەوەگلانیان بە تیرۆر و پێکھێنانی پردێک لە نێوان تورکیا و سووریا، کارەکان لەبارەی ھاونیشتمانیبوونی سوورییەکان لە تورکیا ئەنجام دەدرێت".
کورتوڵموش گوتیشی: "( پاکێجی مژدەی ئابووری) بەرپرسیارێتی هەر وەزارەتێک و دەزگایەکی پەیوەندیدار بەم پاکێجەوە دیاری کراوە. هەندێک گۆڕانکاری و رێکاری یاسایی پەیوەست بە مژدەی پاکێجی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری ئەنجام دەدرێت. دەمەوێت مژدەی ئەوەش بدەم کە ئەو رێکخستنە یاساییانە، پێش چوونە پشووەوە لەلایەن پەرلەمانەوە، دەردەکرێت".