Barış Kılıç,Serdar Açıl,1 23
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاك پارتی له‌دادگا سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په ئه‌حمه‌د شك تۆماركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له میانی گوتارێكدا له په‌رله‌مانی توركیا له ٢٣ی تهمووز سوكایه‌تی به ئاك پارتی كردووه و قسه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه و تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ و داوا ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ناوبراو به پێدانی بڕی ١٠٠ هه‌زار لیره سزا بدرێت.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارێزه‌ری ئاك پارتی بورهانه‌دین سهڤهجان و موعه‌ممه‌ر جهمالئۆغڵو-وه‌وه تۆمار كراوه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌حمه‌د شك له دانیشتنی په‌رله‌ماندا له‌باره‌ی ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له یاساكان و ئه‌و بڕیارنامانه‌ی وه‌ك یاسا كاریان پێ ده‌كرێ گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه.
له سكاڵاكه‌دا به‌شێك له گوته‌كانی شك نووسراوه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌شێوه‌یه‌كی دوور له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه ناوبراو هێرشێكی ناڕه‌وا و ناژیرانه‌ی كردۆته سه‌ر ئاك پارتی و قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن و سوكایه‌تی و تۆمهتبهخشینهوهكان به‌جۆرێكن كه هه‌رگیز شایانی لێبوردن نین.
سكاڵاكه كه پێشكه‌شی دادگای ئێشكگری بنه‌ڕه‌تی ئه‌نقه‌ره كراوه به پێویست زاندراوه كه ئه‌حمه‌د شك به هۆی ئه‌و وتانه‌ی كه به زمانێكی نا سیاسییانه قسه‌ی كردووه و شێوازێكی ناشیرنی به‌كارهێناوه سزا بدرێت به پێدانی ١٠٠ هه‌زار لیره.