Abdullah Shukur
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
جۆنێسبۆرگ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ئەفریقای باشوور، سیریل رامافۆسا کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی لووتکەی ١٠یەمی بەڕازیل، رووسیا، ھیندستان، چین، ئەفریقای باشوور (BRICS) سەرکردەکانی چەندین وڵات بە شێوەیەکی دوو قۆڵی لە سەنتەری Sandton Convention لە وڵاتی ئەفریقای باشوور کۆبوونەوە.
لەم چوارچێوەیەش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ئەفریقای باشوور، سیریل رامافۆسا دوور لە چاوی کامێراکان بۆ ماوەی ٤٥ خوولەک کۆبوونەوە.