Tufan Aktaş
15 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2024
جۆهانسبێرگ - AA
وەزیری هاریکاری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەفریقای باشوور، نالیدی پاندۆر ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل بە درێژەدان بە هێرشەکانی لە غەززە بڕیارەکانی دادگای لاهای لە بارەی ڕێوشوێن پێشێل دەکات.
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕەوەبردنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەفریقا کە لە ئادیس ئابابای پایتەختی ئەسیوبیا بەڕێوەچوو، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
پاندۆر رایگەیاند: "پێمان وایە ئەو ڕووداوانەی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و لە ئێستادا لە ڕەفەح ڕوودەدەن ئەو بانگەشانەمانی پشتڕاست کردووەتەوە کە پێشکەشی دادگای لاهایمان کردووە لە بارەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستیندا و بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر ئەوەی سەبارەت بە کردەکانی حکوومەتی ئیسرائیل دەیانڵێین".
هەروەها پاندۆر باسی لەوە کرد کە ئەوەی لە بنەڕەتدا جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە جیهان ڕێگە دەدات بە ئیسرائیل ئەم بڕیارانە پشتگوێ بخات و، هیچ ڕێکارییەکی وەک جێگیرکردنی هێزێکی ئاشتیی پارێز نییە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان.