Eşref Musa
15 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2024
تەل ئەبیەز - AA
لە پارێزگای دێرازۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە ناوچەیەک کە داگیری کردووە دەستڕێژی گوللەی لە منداڵێکی ١٤ ساڵان کرد و کوشتی.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە کە لە قوتابخانەیەکی گوندی شینان-ی سەربە دێرازۆر جێگیربوون، دەستڕێژی گوللەیان کردووە و لە ئاکامدا منداڵێکی ١٤ ساڵان بە ناوی "ن.ئ.ئا" کوژراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە دێرازۆر "ن.ئ.ئا"ی کوشتووە و تاوانی ئەنجامداوە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی پێشێل کردووە، پێویستە بکەرانی ئەو پێشێلکارییە بەرپرسیار بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت".