Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئاسۆشیهیتید پرێس، كۆمپانیای مه‌زنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له ناوه‌ندی كۆمپانیاكه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئەمریکا، تاقیگه نوێكه‌ی خۆی به میدیاكان ناساندووه كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجی له‌لایه‌ن ئهندازیارهكانیهوه درووستیكردوون.
ئه‌ندازیارانی كۆمپانیاكه له‌و تاقیگانه‌دا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك مایكرۆسكۆپی ئه‌لیكترۆنی و هێلیكامی به‌رزه‌فڕ و چه‌ندین ئامێری دیكه‌وه تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی ئه‌و كارانه‌دا ئه‌نجامده‌دەن، كه كۆمپانیاكه به‌نیازه لهئاندهدا كاریان تێدا بكات.
تاقیگه‌كه ناوی Area 404ی لێنراوه و هێنده‌ی چاره‌كێكی یاریگه‌یه‌كی تۆپی پێ ده‌بێت و تێیدا تێستی به‌كاربردنی وزه ئه‌نجامده‌درێت و نموونه‌ی كامێرایه‌كیشی تێدایه، كه ده‌توانێت به‌گۆشه‌ی 360 پله وێنه و دیمه‌ن تۆماربكات.
سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری و ژێرخانی فه‌یسبووك، جای پاریخی له‌باره‌ی تاقیگه‌كه‌وه رایگه‌یاند، "كاتێك بیر له تۆڕی په‌یوه‌ندیی جیهان ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ین به‌وه‌ی کە پێویسته به‌ڕێگه‌ی جیاواز مرۆڤه‌كان پێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه. بۆ نموونه له‌ڕێگه‌ی "ڤیرچوه‌ڵ ریاڵیتی" راسته‌قینه‌ی بینراو."
فه‌یسبووك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای Oculus VRی كڕییه‌وه كه داهێنانی له‌بواری ڤیرچوه‌ڵ ریاڵیتیدا ئه‌نجام دا و ساڵی رابردووش بڕی 4،8 ملیار دۆلاری بۆ چالاكییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌ره‌وپێشبردن خه‌رج كرد.
كۆمپانیای فه‌یسبووك له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا له‌چاو هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا داهاته‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 59 گه‌شه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 6،44 ملیار دۆلار و قازانجه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 186 به‌رزكردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 2،05 ملیار دۆلار.
له‌هه‌مان ئه‌و قۆناغه‌دا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری چالاكی گه‌یشتووه‌ته 1،71 ملیار و به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك له‌سه‌ر مۆبایل رۆژانه 1،03 ملیار كه‌س بووه.