Mohammed Baqi Hussein
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
نیویۆرك - AA
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای "ژیریی ده‌ستكرد"ه‌وه، خێرایی وه‌رگێڕان بۆ نۆ هێنده به‌رزده‌كاته‌وه.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌یسبووك، كۆمپانیاكه له ئێستادا به 45 زمان خزمه‌تگوزاریی وه‌رگێڕانی هه‌یه و له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیی "ژیریی ده‌ستكرد"ه‌وه، خێرایی وه‌رگێڕان بۆ نۆ هێنده به‌رزده‌كاته‌وه و وه‌رگێڕانێكی دروستتریش پێشكه‌ش ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، فه‌یسبووك له رێگه‌ی كۆمپیوته‌رێكه‌وه كه CNN ی پێده‌گوترێت، ژیرییه‌كی ده‌ستكردی به‌ره‌وپێش بردووه كه هاوشێوه‌ی مێشكی مرۆڤه.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆجییه نوێیه له جیاتیی وه‌رگێڕانی وشه‌كان، كار له‌سه‌ر كۆی وشه‌كان ده‌كات و له واتاكه‌ی ده‌كۆڵێته‌وه، به‌مه‌ش وه‌رگێڕانێكی دروستتر پێشكه‌ش ده‌كات.
وه‌رگێڕانی دروست گرنگیی زۆری بۆ لێكتێگه‌یشتنی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك هه‌یه و له‌سایه‌ی ئه‌م تهكنهلۆجییهدا به‌كارهێنه‌ران ده‌توان به هه‌ر زمانێك بیانه‌وێت، به شێوازێكی دروستتر په‌یامه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه.