Mustafa Deveci,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2018
قودس - AA
فه‌یسبووك هه‌ژماری كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به هۆی پۆستێك كه كردوویه‌تی و تیایدا موسڵمانانی كردووه‌ته ئامانج بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی هه‌ڵپه‌سارد و پۆسته‌كه‌شی سڕییه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو یائیر ناتانیاهو کوڕی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له پۆستێكی فه‌یسبووكدا نووسیبووی "یان ده‌بێت سه‌رجه‌م جوولەکهكان یان سه‌رجه‌م موسڵمانه‌كان ئه‌م خاكه (فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل) جێبهێڵن، ئه‌گه‌رنا ئاشتی به‌رقه‌رار نابێت. من بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرم"، ئه‌م پۆسته‌ی له لایه‌ن كۆمپانیای فهیسبووكهوه سڕدرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش كه فه‌یسبووك پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه، یائیر نه‌تانیاهو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی به رێگه‌نه‌دان به بۆچوونی جیاواز تۆمەتباركرد.
به هۆی تۆمەتباركردنی فه‌یسبووك له لایه‌ن یائیر ناتانیاهو، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ژماری ناوبرای بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دا.
ناتانیاهوی كوڕ له رێگه‌ی پهیامێكهوه كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "به هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌م لێ‌گرتوون، فه‌یسبووك بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر منیان بلۆك كردووه. پۆلیسی بیروڕا. جێگه‌ی باوه‌ڕكردن نییه".
یائیر ناتانیاهو هه‌فته‌ی رابردوو له په‌یامێكیدا كه له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوو بژارده هه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له ناوچه‌كه‌دا و رایگه‌یاندبوو "یان ته‌واوی جوولەکهكان یاخود ته‌واوی موسڵمانان تا ئه‌م خاكه (فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل) به ته‌واوی جێنه‌هێڵن ئاشتی فه‌راهه‌م نابێت. من له‌گه‌ڵ دووه‌مم". به‌وه‌یش به ئاشكرا رایگه‌یاندبوو كه موسڵمانانی فه‌ڵه‌ستینی له ناوچه‌كه ناخوازێت.
یائیر ناتانیاهوی ته‌مه‌ن 27 ساڵی كوڕی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ناوبه‌ناو به پەیامه ئابڕوبه‌ره‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته بابه‌تی رۆژه‌ڤ.