Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2018
كرمان - AA
وشكه‌ساڵی كه ماوه‌یه‌كی زۆره رووبه‌ڕووی ئێران بووه‌ته‌وه، باخچه‌كانی دارخورماشی گرتووه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهاتی ئه‌و وڵاته.

كه‌رتی خورما كه گرنگترین بنه‌مای ژیانی خه‌ڵكی پارێزگاكانی باشووری ئیرانه به‌تایبه‌تی پارێزگای كرمان و گونده‌وارانی ناوچه‌كه، به هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه.

به هۆی وشكەساڵییهوه باخچه به‌ناوبانگه‌كانی خورما له ناوچه‌كه خه‌ریكه ناناسرێنه‌وه، دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش ناچاربوون كۆچ بكه‌ن به‌ره‌و شاره‌كان.
دیمه‌نی دار خورما وشكههڵاتووهكانی شاری كاله گه‌نج باشووری پارێزگای كرمان، ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێت.

رووخانی دره‌خته وشكههڵاتووهكان به‌درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له رووبه‌رێكی 117 هه‌زار هێكتاریدا ده‌ریده‌خات کە وشكه‌ساڵی گه‌یشتووه‌ته لووتكه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی ناوچه‌كه وه‌ریگرتووه، به هۆی وشكبوونی دار خورماكان و كه‌مبوونه‌وه‌ی بهروبوومهكانیانهوه، بژێویی ژیانی گوندنشینانی باشوور سه‌خت بووه.

به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاندووه، له‌و ناوچه‌یه‌دا كه به ناوه‌ندی به‌روبوومی خورما داده‌نرێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بژێویی ژیانیان له‌سه‌ر خورمایه، به هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ناچار به كۆچكردن بوون.