Mohammed Baqi Hussein
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
كۆمسیۆنی رێكخستنی وزه‌ی ئه‌مریكا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و رایگه‌یاند: "داواكاریی ئه‌پڵ ئه‌نه‌رجی Apple Energyی سه‌ربه كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ كارکردن له‌بواری گه‌یاندنی كارەبادا په‌سه‌ندكراوه".
له بەیاننامەکەدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و نرخه‌ی به كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌نه‌رجی دراوه له‌گه‌ڵ نرخی ئاسایی بازاڕدا چوونیه‌كه و بڕیاره له سبه‌ی شەممەوە كۆمپانیاكه له‌بواره‌كه‌دا ده‌ستبه‌كاربێت.
ساڵی رابردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌نه‌رجی، بڕی 850 ملیۆن دۆلاری له‌بنیاتنانی پڕۆژه‌ی وێستگەیه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر له شاری سان فرانسیسكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا خه‌رج كرد كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 130 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌پڵ له كۆمپانیای نیڤادا پاوه‌ر له ویلایه‌تی نیڤادا، بڕی 19،9 مێگاوات، له‌پڕۆژه‌ی سۆڵت ریڤه‌ر له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بڕی 50 مێگاوات و له كالیفۆرنیا 130 مێگاوات به‌رهه‌مدەهێنێت.
له‌ئێستاشدا كۆمسیۆنی رێكخستنی وزه‌ی ئه‌مریكا، رێگه‌ی به به‌رهه‌مهێنانی وزه داوه له‌لایەن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه له‌و بنكانه‌ی باسكران. له‌ئێستادا ئه‌پڵ، كاره‌بای نووسینگە و ژێرخانه‌كانی خۆی له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.