کۆڤید- ١٩

ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا له‌ جيهان ١١ مليۆن و ٥٠٠ هەزار کەسی تێپه‌ڕاند

- ژمارەى تووشبووان؛ ١١ مليۆن و ٥٠٠ هەزار و ٦٥ کەس، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان؛ ٥٣٥ هه‌زار و ٤٦٣ كه‌س، ژماره‌ی چاكبوونه‌وه؛ شه‌ش مليۆن و ٥١٨ هەزار و ٣٨٩ كه‌سە.

Muhammet Nazım Taşcı  | 06.07.2020 - نوێکردنەوە : 06.07.2020
ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا له‌ جيهان ١١ مليۆن و ٥٠٠ هەزار  کەسی تێپه‌ڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ١١ مليۆن و ٥٠٠ هەزار کەسی تێپه‌ڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ گه‌یشتووه‌ته،‌ ١١ مليۆن و ٥٠٠ هەزار و ٦٥ کەس.

به‌رزترین ئاماری تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له‌ ئه‌مریكایە كه‌ دوو ملیۆن و ٩٧٢ هه‌زار و ٢٢٤ حاڵه‌ت تۆماركراوه‌.

دوای ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تاكەیان تیادا تۆماركراوه‌‌:

''بەڕازيل یه‌ك ملیۆن و ٥٧٩ هەزار و ٨٣٧ حاڵه‌ت، هيندستان ٦٩٧ هەزار و ٨٣٦ حاڵه‌ت، رووسيا ٦٨١ هەزار و ٢٥١ حاڵه‌ت، پێرو ٢٩٩ هەزار و ٨٠ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٢٩٧ هەزار و ٦٢٥ حاڵه‌ت، چیلی ٢٩٥ هەزار و ٥٣٢ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٢٨٥ هەزار و ٤١٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٢٥٢ هەزار و ١٦٥ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٤١ هەزار و ٦١١ حاڵه‌ت، ئێران ٢٤٠ هەزار و ٤٣٨ حاڵه‌ت و پاكستان ٢٢٨ هەزار و ٤٧٤ حاڵه‌ت و توركیا ٢٠٥ هەزار و ٧٥٨ حاڵه‌ت''.

ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا ٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌:

''سعوودیه‌ ٢٠٩ هەزار و ٥٠٩ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ١٩٧ هەزار و ٥٥٨ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ١٩٦ هەزار و ٧٥٠ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٦٦ هەزار و ٩٦٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٦٢ هەزار و ٤١٧ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١١٣ هەزار و ٣٨٩ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١٠٥ هەزار و ٥٣٣ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٩٩ هەزار و ٧٩٩ حاڵه‌ت، چین ٨٣ هەزار و ٥٥٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٧٥ هەزار ٣٧٦ حاڵه‌ت، میسر ٧٥ هەزار و ٢٥٣ حاڵه‌ت، سوید ٧١ هەزار و ٤١٩ حاڵه‌ت، ئێندونێزیا ٦٣ هەزار و ٧٤٩ حاڵه‌ت، بێلارووس ٦٣ هەزار و ٥٥٤ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ٦١ هەزار و ٨٣٨ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٦١ هەزار و ٥٣٥ حاڵه‌ت، عێراق ٦٠ هەزار و ٤٧٩ حاڵه‌ت، ئیمارات ٥١ هەزار و ٥٤٠ حاڵه‌ت و هۆڵه‌ندا ٥٠ هەزار و ٣٣٥ حاڵه‌ت".

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان له‌ چین سەری هەڵدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٥٣٥ هه‌زار و ٤٦٣ كه‌س به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها شه‌ش مليۆن و ٥١٨ هەزار و ٣٨٩ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و چوار مليۆن و ٤٤٦ هەزار و ٩٥ تووشبووى ديكە چارەسەر وه‌رده‌گرن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın