دوایین ئامارەکانی كۆرۆنا له به‌ڕازیل و مه‌كسیك و هیندستان
- له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣٣ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل، ٤٨٥ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك و ٥٥٣ كه‌سی دیكه له هیندستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Buenos Aires
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له به‌ڕازیل كه دوای ئه‌مریكا دووه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی له‌سه‌ربێت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣٣ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی ٧٣٣ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٢ هه‌زار و ٨٣٣ كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٠ هه‌زار و ٢٨٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٨٨٤ هه‌زار و ٩٦٧ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك، ٣٧٤ هه‌زار و ٦٠٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٧ هه‌زار و ٩٠٧ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری به‌ڕازیل، یه‌ك ملیۆن و ١٥٤ هه‌زار و ٨٣٧ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ كه به هه‌ڵوێستی بچووككردنه‌وه‌ی په‌تاكه ناسراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشكنینی بۆ په‌تاكه پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
له‌ڕووی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، به‌ڕازیل پێش به‌ریتانیا كه‌وتووه و دوای ئه‌مریكاش به دووه‌م وڵات دێت له‌ڕووی زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان.
په‌یمانگای جوگرافیا و ئاماری به‌ڕازیل بڵاوی كرده‌وه كه چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س نیشانه‌كانی وه‌ك له‌ده‌ستدانی تام و بۆن، كۆكه و به‌رزی پله گه‌رمی له‌شیان هه‌بووه كه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه.
- له مه‌كسیك گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار و ٤٩١ كه‌س
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار ٤٩١ كه‌س.
هاوكات چوار هه‌زار و ٦٨٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٣٠٤ هه‌زار و ٤٣٥ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ ١٨٩ هه‌زار و ٦٣ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
- له هیندستان گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ هه‌زار و ٧٢٧ كه‌س
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٥٣ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ هه‌زار و ٧٢٧ كه‌س، ٢٨ هه‌زار و ٤٩٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، ٩٠٦ هه‌زار و ٧٥٢ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا ٥٧١ هه‌زار و ٤٦٠ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.