23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
بوێنس ئایرس – AA
له ویلایه‌تی ئامازۆناس باکووری رۆژئاوای به‌ڕازیل بەهۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌كه‌ندرێت.
میدیاكانی به‌ڕازیل بڵاویانکردووەوە کە به‌هۆی به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بڕیار دراوه له شاری ماناوس پایتەختی ویلایه‌تی ئامازۆناس، گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌و تووشبووانه هه‌ڵبكه‌ندرێت كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
شاره‌وانیی ماناوس به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "ته‌رمه‌كان له ته‌نیشت یه‌ك به‌خاك ده‌سپێردرێن. ئه‌م رێوشوێنه له وڵاتی دیكه‌یش گیراوه‌ته به‌ر. ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كان ده‌پارێزرێت و له میانی بهخاكسپاردندا مه‌ودا له‌نێوان ته‌رمه‌كاندا ده‌بێت".
تاكو ئێستا، ٤٥ هه‌زار و ٧٥٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له بەڕازیل تۆماركراون و دوو هه‌زار و ٩٠٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.