25 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له به‌ڕازیل ٦٥٣ كه‌سی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥٣ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٢ هه‌زار و ٦٦٦ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه پێنج هه‌زار و ٣٧٢ حاڵه‌ت زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته ٣٦٣ هه‌زار و ٢١١ حاڵه‌ت.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له رووی ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه له دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.