25 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون، پێنج مليۆن و ٥٠٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تاكه بوون گه‌یشتووەته پێنج مليۆن و ٥٠٢ هەزار و ٧٤٢ كه‌س.
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، كه تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٨٦ هەزار و ٤٣٦ كه‌س توشی بوون.
دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا له به‌رزترین ئاستدایه، به‌م شێوه‌یه‌یه؛ "به‌ڕازیل ٣٦٥ هه‌زار و ٢١٣ حاڵه‌ت، رووسیا ٣٤٤ هەزار و ٤٨١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨٢ هه‌زار و ٨٥٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٥٩ هه‌زار و ٥٥٩ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٩ هه‌زار و ٨٥٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٨٢ هه‌زار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٨٠ هه‌زار و ٣٢٨ حاڵه‌ت و توركيا ١٥٦ هەزار و ٨٢٧ حاڵه‌ت''.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٥٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه؛ ''هیندستان ١٣٩ هەزار ٤٩ حاڵه‌ت، ئێران ١٣٥ هەزار و ٧٠١ حاڵه‌ت، پێرو ١١٩ هەزار ٩٥٩ حاڵه‌ت، كەنەدا ٨٤ هەزار و ٦٩٩ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٨٥ حاڵه‌ت، سعوودیه ٧٢ هه‌زار و ٥٦٠ حاڵه‌ت، چیلی ٦٩ هەزار ١٠٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٨ هه‌زار و ٦٢٠ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٧ هەزار و ٩٢ حاڵه‌ت و پاكستان ٥٦ هه‌زار و ٣٤٩ حاڵه‌ت".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له شاری وهان-ی چین سه‌ری هه‌ڵدا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤٦ هه‌زار و ٧٦١ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و ٣٠٣ هه‌زار و ٣٦٩ كه‌س، دوو ملیۆن و ٨٥٢ هه‌زار و ٦١٢ كه‌سیش هێشتا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.